هه‌ر له هه‌ڵَگیرسانى راپه‌رینى كوردستان له (5/3/1991)وه و ئه‌م هه‌رێمه به هه‌ولێره پایته‌خته‌كه‌ى و هه‌ردوو پارێزگاكانییه‌وه سلێمانى و دهۆك؛ ژیان به شێوه‌یه‌كى جیاواز و جودا له ده‌ڤه‌ره‌كانى دیكه‌ى عیراق ده‌باته سه‌ر له هه‌ردوو رووى سیاسى و ئابوورییه‌وه و هه‌موو ئه‌و داخبارییانه‌ى ئه‌م دوو روویه ده‌خاته سه‌ر ته‌واوى ژیانه‌وه.
سه‌ره‌ڕاى چه‌ند ساڵێكى ره‌ش كه به سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه دا هاتوون له شه‌ڕى ناوخۆیى نێوان هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى (دیموكراتی كوردستان و نیشتیمانى كوردستان) و كه‌وتنه‌وه‌ى ژێر ئابڵوقه‌یه‌كى ئابوورى دووسه‌ره له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه كاتێك حوكمڕانى له عیراقى ده‌كرد، كه‌چى ئه‌م هه‌رێمه به‌رده‌وام بوو له سه‌ر ژیان كردن به شێوه‌یه‌كى جیاواز به‌ڵكو نزیك له ژیانى نۆڕماڵى وڵاتانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره.
ساڵانێكه له‌م هه‌رێمه دا هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه هه‌روه‌ها هه‌وڵێكى رژد له پێناوى هێنانى وه‌به‌رهێنانه‌كانى بیانى هه‌یه و دیسان كارێكى گه‌وره ده‌كرێت له پێناوى پاراستنى ئاسایش كه ئه‌مڕۆ بۆته داخوازییه‌كى گه‌وره‌ى عیراق له‌و رۆژه‌ى كه به‌غداد كه‌وته ده‌ستى هێزه‌كانى ئه‌مریكییه‌وه.
دوور نییه هه‌موومان له گه‌ڵ ئه‌وه دا بین كه حوكمڕانه‌كانى كوردستان هه‌ر له سه‌رۆكى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌كانه‌وه تا ده‌گاته بچووكترین پێاوى ئاسایش؛ ئه‌مانه هه‌موویان توانوویانه ئاسایش له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانى كوردستان به‌رقه‌رار بكه‌ن، ئه‌م كاره‌ش هه‌میشه جێگاى شانازى هه‌موو كه‌سێك بوو به‌ڵكوو ئه‌وان و زۆر به وریایى كردوویانه به پێوه‌رێك بۆ پیووانى ئاستى سه‌ركه‌وتنیان له به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت دا.
به‌ڵام دوور نییه زۆر كه‌س له گه‌ڵ ئه‌وه دا نه‌بیت كاتێك باس دێته سه‌ر مه‌وداى ئه‌و ئازادییه‌ى كه ئه‌م ده‌سهه‌ڵاته‌ى سه‌ركه‌وتوو له كۆنترۆڵ كردنى ئاسایش بۆ هه‌موو گه‌ل فه‌راهام كردووه، چونكه مه‌رج نییه ده‌وڵه‌تى ئارام و خاوه‌ن ئاسایش ده‌وڵه‌تێكى دیموكرات وئازاد بیت؛ هه‌روه‌ها مه‌رج نییه هه‌موو ده‌وڵه‌تێكى ئاسایش تێكچوو ده‌وڵه‌تێكى دیكتاتۆر و تۆتالیتا‌ر بیت، چونكه ئه‌مانه دوو شتى زۆر جیاوازن هه‌رچه‌نده له كۆتایى دا په‌یوه‌ندییه‌كى دیالكتیكى له نێوایان دا هه‌یه، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین به ساكاری له مه‌وداى ئه‌و دیموكراتی وئازادییه بپرسین كه له كوردستانى ئارام دا هه‌یه!!.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نى و به شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌نجامى بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشوورى، عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5) پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان تیایدا كردووه، هه‌وڵمان داوه راى شه‌قامى كورستانى بخۆێنینه‌وه به‌رامبه‌ر گرفتى هاوكێشه‌ى نێوان ئاسایش له لایه‌ك و دیمو‌كراتى و ئازادى له لایه‌كى دیكه‌وه، وه‌كوو هه‌وڵێكى رژد له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له پشته‌وه‌ى ده‌وه‌ستن، وه‌كو به‌شدارییه‌ك له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى تێگه‌یشتنێكى ئاشكه‌را بۆ ئه‌م گرفته.
01- ئایا ئاسایش له كوردستان دا سه‌قامگیره؟
به‌ڵێ: 80.4%
نه‌خێر: 13.7%
نازانم: 05.9%
02- ئایا ئازادیى راده‌ربڕین له كوردستان دا به‌رده‌سته؟
به‌ڵێ: 37.1%
نه‌خێر: 51.1%
نازانم: 11.8%
03- ئایا سه‌قامگیریى ئاسایش له كوردستان دا به‌رهه‌مى لێهاتوویى ده‌سهه‌ڵاته؟
به‌ڵێ: 45.1%
نه‌خێر: 43.1%
نازانم: 11.8%
04- ئایا سه‌قامگیریى ئاسایش له كوردستان دا به‌رهه‌مى هاوكاریى هاولاتییانه؟
به‌ڵێ: 82.3%
نه‌خێر: 09.8%
نازانم: 07.9%
05- ئایا هاوڵاتییان له ترسان هاوكاریى له گه‌ڵ ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان دا ده‌كه‌ن؟
به‌ڵێ: 21.6%
نه‌خێر: 70.5%
نازانم: 07.9%
06- ئایا له ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ترسیى؟
به‌ڵێ: 58.9%
نه‌خێر: 33.3%
نازانم: 07.8%
07- ئایا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه ئازادى له كوردستان دا؟
به‌ڵێ: 27.4%
نه‌خێر: 64.7%
نازانم: 07.9%
08- ئایا كوردستان به راست خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسییه؟
به‌ڵێ: 35.3%
نه‌خێر: 51.1%
نازانم: 13.7%
09- ئایا هاوڵاتیى له كوردستان دا ئازاده له ده‌ربڕینى راى خۆى دا؟
به‌ڵێ: 35.3%
نه‌خێر: 52.9%
نازانم: 11.8%
10- ئایا یاسا ده‌توانیت به‌رامبه‌ر ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوه‌ستیت ئه‌گه‌ر هات و پێشێلی مافی تۆى كرد له راده‌ربڕین دا؟
به‌ڵێ: 40.2%
نه‌خێر: 42.2%
نازانم: 17.6%
11- ئایا له كوردستان دا هیچ دامه‌زراوێك هه‌یه بتوانیت به‌رامبه‌ر ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوه‌ستیت ئه‌گه‌ر هات و پێشێلی مافی تۆى كرد له راده‌ربڕین دا؟
به‌ڵێ: 33.3%
نه‌خێر: 49.1%
نازانم: 17.6%
12- ئایا تووشى هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بوویت له به‌ر ده‌ربڕینى رایه‌ك كه پێچه‌وانه‌ى راى ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوو؟
به‌ڵێ: 35.7%
نه‌خێر: 56.5%
نازانم: 07.8%
13- ئایا هه‌ست به كه‌بتێكى سیاسى له كوردستان دا ده‌كه‌ی؟
به‌ڵێ: 47.1%
نه‌خێر: 37.3%
نازانم: 15.6%
14- ئایا تۆ له گه‌ڵ ئه‌وه داى كه ده‌ستبه‌ردارى مافی خۆت له راده‌ربڕین دا بیت به‌رامبه‌ر دابین كردنى ئاسایشى تۆ دا؟
به‌ڵێ: 31.4%
نه‌خێر: 60.8%
نازانم: 07.8%
15- ئایا دابین كردنى ئاسایش له كوردستان دا له سه‌ر حیسابى مافى تاكه‌كان له راده‌بڕین دا دێت؟
به‌ڵێ: 57.3%
نه‌خێر: 27.1%
نازانم: 15.6%
16- ئایا ئه‌وه‌ى له باره‌ى دیموكراسى له كوردستان دا ده‌گۆترێت ته‌نها ریكلامێكى میدیاییه؟
به‌ڵێ: 51.1%
نه‌خێر: 31.3%
نازانم: 17.6%
17- ئایا گۆتنى شتێكى پێچه‌وانه‌ى راى ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان خاوه‌نى تووشى به‌رپرسیارییه‌تى و گرفت ده‌كات؟
به‌ڵێ: 53.1%
نه‌خێر: 27.3%
نازانم: 19.6%
18- ئایا ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان سیاسه‌تى كه‌بتكردنى ئازادییه‌كان به بیانووى دابین كردنى ئاسایش به‌كارده‌هێنیت؟
به‌ڵێ: 59.2%
نه‌خێر: 23.1%
نازانم: 17.7%
19- ئایا كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكان بۆ ئازادى راده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كان ده‌بێته هۆى مه‌ترسى له سه‌ر ئاسایشى كوردستان؟
به‌ڵێ: 19.6%
نه‌خێر: 54.9%
نازانم: 25.5%
20- ئایا واشنگتۆن باوه‌ڕ به‌وه ده‌كات كه كوردستان خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسییه؟
به‌ڵێ: 27.1%
نه‌خێر: 57.2%
نازانم: 15.7%
21- ئایا ئه‌ورۆپا باوه‌ڕ به‌وه ده‌كات كه كوردستان خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسییه؟
به‌ڵێ: 29.1%
نه‌خێر: 49.4%
نازانم: 21.5%
22- ئایا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كات؟
به‌ڵێ: 33.3%
نه‌خێر: 54.9%
نازانم: 11.8%
23- ئایا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى راده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات؟
به‌ڵێ: 63.7%
نه‌خێر: 18.6%
نازانم: 17.7%
24- ئایا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كات؟
به‌ڵێ: 37.2%
نه‌خێر: 49.1%
نازانم: 13.7%
25- ئایا یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى راده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات؟
به‌ڵێ: 56.9%
نه‌خێر: 25.5%
نازانم: 17.6%
26- ئایا راگه‌یاندنى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین ده‌كات؟
به‌ڵێ: 27.4%
نه‌خێر: 60.8%
نازانم: 11.8%
27- ئایا راگه‌یاندنى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى را ده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات؟
به‌ڵێ: 49.1%
نه‌خێر: 27.4%
نازانم: 23.5%
28- ئایا ده‌كرێت ره‌وشى كوردستان سه‌قامگیر و ئارام بیت له گه‌ڵ ده‌رگا واڵاكردن له پێش ئازادى راده‌ربڕین دا؟
به‌ڵێ: 59.1%
نه‌خێر: 11.5%
نازانم: 29.4%
29- ئایا ئه‌و رێژه‌ى ئازادى راده‌ربڕین كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دا هه‌یه به‌رزتره له‌و رێژه‌ى كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ژێر كۆنترۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دا هه‌یه؟
به‌ڵێ: 39.4%
نه‌خێر: 37.1%
نازانم: 23.5%
30- ئایا ئه‌و رێژه‌ى ئازادى راده‌ربڕین كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ناوه‌راست و باشوورى عیراق دا هه‌یه به‌رزتره له‌و رێژه‌ى كه له كوردستان دا هه‌یه؟
به‌ڵێ: 21.5%
نه‌خێر: 52.9%
نازانم: 25.6%
شتێكى تا رادده‌یه‌ك ئاشكه‌را بوو كه (80.4%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه ئاسایش له كوردستان دا سه‌قامگیره، چونكه راى باو ئه‌وه‌یه كه كه ئه‌م سه‌قامگیره راستییه‌كه كه‌سێك نا‌توانیت نكۆڵى لێ بكات، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆڕدرێت كاتێك پرسیاره‌كه دێته سه‌ر پانتایى ئازادیى راده‌ربڕین، بۆیه‌ش (51.1%) ئه‌مان پێیان وا بوو كه ئازادیى راده‌ربڕین له كوردستان دا به‌رده‌ست نییه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌بوونى هاوكێشه‌یه‌كى نارێكه له نێوان ئاسایش و ئازادیى راده‌بڕین له كوردستان دا.
به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه سه‌باره‌ت به لێهاتوویى ده‌سهه‌ڵات بوون به دوو به‌ش، بۆیه‌ش (45.1%) ئه‌وان پێیان وا بوو كه سه‌قامگیریى ئاسایش له كوردستان دا به‌رهه‌مى لێهاتوویى ده‌سهه‌ڵاته، كه‌چى (43.1%)ى ئه‌وان پێیان وا بوو كه ئه‌مه راست نییه، به‌ڵام زۆربه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه گه‌ڕانه‌وه و بوون به یه‌ك به رێژه‌ى (82.3%) سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه سه‌قامگیریى ئاسایش له كوردستان دا به‌رهه‌مى هاوكاریى هاولاتییانه له گه‌ڵ ده‌سهه‌ڵات دا وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ باوه‌ڕیى شه‌قامى كوردستان به نیشتمان په‌روه‌ریى هاولاتییانى كوردستان له دروست كردنى ئه‌م سیستمه ئاسایشه، ئه‌م چه‌نده‌ش زیاتر ئاشكه‌را بوو كاتێك (70.5%)ى ئه‌وان پێیان وا بوو كه هاوكاریى هاوڵاتییان له مه‌سه‌له‌ى پاراستنى ئاسایش دا له گه‌ڵ ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان دا له ترسان نییه.
شتێكى نیگه‌ران ئامێز بوو كاتێك (58.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشكه‌را كرد كه له ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ترسن!! مه‌سه‌له‌كه زیاتر اڵۆز بو كاتێك (64.7%)ى ئه‌وان پێیان وا بوو كه له كوردستان دا هه‌ست به ئازادى ناكه‌ن!! دیاره ئه‌گه‌رى هه‌بوونى ئه‌م ترسه و ناهه‌ست كردن به ئازادیى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه (51.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وایه كه كوردستان به راست خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسیی نییه، ئه‌وه‌ش واى كرد كه (52.9%) ئه‌مان پێیان وا بیت كه هاوڵاتیى له كوردستان دا ئازاد نییه له ده‌ربڕینى راى خۆى دا، ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ره‌شبینه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكه‌را ده‌كات كه به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى شه‌قامى كوردستان رازى نییه له رژێمى ئێستاى له رووى ئازادییه بنه‌ره‌تییه‌كان كه یاسا و په‌یمانه نێو نه‌ته‌وییه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشكه‌را په‌سندییان كردوون.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان ریزه‌كانى شه‌قامى كوردستان دا سه‌باره‌ت به ده‌سهه‌ڵاتى یاسا و هێزى ئه‌م ده‌سهه‌ڵاته، بۆیه‌ش گرۆپێك پێى وایه كه ئه‌م ده‌سهه‌لاته هه‌یه و گرۆپێكى دیكه پێى وایه كه هه‌بوونى ته‌نها شتێكى ریكلامیى و مێكاپ و دیكۆره! بۆیه‌ش (40.2%)ى به‌شداربوونى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه یاسا ده‌توانیت به‌رامبه‌ر ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوه‌ستیت ئه‌گه‌ر هات و پێشێلی مافی هه‌ر هاوڵاتییه‌كى كرد له راده‌ربڕن دا، كه‌چى (42.2%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه یاسا نا‌توانیت به‌رگرییه بكات به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلییه ئه‌گه‌ر هات و كرا! ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش زیاتر ئاڵۆز بوو كاتێك (49.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه هیچ دامه‌زراوێك له كوردستان دا نییه بتوانیت به‌رامبه‌ر ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوه‌ستیت ئه‌گه‌ر هات و پێشێلی مافی هه‌ر هاوڵاتییه‌كى كرد له راده‌ربڕین دا به ئازادیى.
شتێكى ترسناك بوو كاتێك (56.5%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه ئاشكه‌رایان كرد كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌ك یان به شێه‌یه‌كى دیكه تووشى هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه له به‌ر ده‌ربڕینى رایه‌ك كه پێچه‌وانه‌ى راى ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان بوو! بۆیه‌ش رێژه‌یه‌كى به‌رز له‌وان كه گه‌یشته (47.1%) به‌ره‌وه ئه رۆیشتن كه هه‌ست به كه‌بتى سیاسى بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌كات كه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى سیاسى گه‌وره هه‌یه كه كۆتایه‌كه‌ى باش نییه، به تابه‌تى له ژێر جه‌خت كردنى (60.8%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه له سه‌ر ئه‌وه كه ئه‌وان له گه‌ڵ ئه‌وه دا نین كه ده‌ستبه‌ردارى مافی خۆیان له راده‌ربڕین دا بن به‌رامبه‌ر دابین كردنى ئاسایشى ئه‌ان دا هه‌ر وه‌كو ئێستا ده‌كرێت، بۆیه‌ش (57.3%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه دابین كردنى ئاسایش له كوردستان دا له سه‌ر حیسابى مافى تاكه‌كان له ئازادیى راده‌بڕین دا دێته كایه‌وه!.
له‌م راپرسییه دا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكه‌را بوو كه شه‌قامى كوردستان خاوه‌ن تێبینییه‌كى به هێزه و به ئاسانى به گۆتنى هه‌ر شتێك فێڵى لێ ناكرێت، بۆیه‌ش (51.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ئه‌وه‌ى له باره‌ى دیموكراسى له كوردستان دا ده‌گۆترێت ته‌نها ریكلامێكى میدیاییه! هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو واى كرد كه (53.1%)ى به‌شداربووان پێیان وا بیت كه ووتنى هه‌ر شتێكى پێچه‌وانه‌ى راى ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان خاوه‌نى تووشى به‌رپرسیارییه‌تى و گرفت ده‌كات! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌ه‌یه كه قیرانێكى باوه‌ڕى به یه‌ك كردن هه‌یه له نێوان هاوڵاتییان و راگه‌یاندنى كوردستان دا سه‌باره‌ت به بابه‌تى ئازادییه گشتییه‌كان كه ئه‌م راگه‌یاندنه وه‌كو ده‌ڵێن شه‌و و رۆژ گۆرانیى بۆى ده‌چریت!.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه ده‌سهه‌ڵاتى كوردسان جێگاى گومانێكى گه‌وره‌یه له لایه‌ن رێژه‌یه‌كى به‌رز له هاولاتیانه‌وه، بۆیه‌ش (59.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا یه كه ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان سیاسه‌تى كه‌بتكردنى ئازادییه‌كان به بیانووى دابین كردنى ئاسایش به‌كارده‌هێنیت، ئه‌مه‌ش جێگاى نیگه‌رانییه له لایه‌ن شه‌قامى كوردستانه‌وه، بۆیه‌ش (54.9%) به‌شداربووان پێیان وا یه كه كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكان بۆ ئازادى راده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كان نابێته هۆى مه‌ترسى له سه‌ر ئاسایشى كوردستان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ هه‌بوونى داواكارییه‌كى گه‌وره له لایه‌ن شه‌قامى كوردستان بۆ ئازاد كردنى ئه‌م ئازادییانه و چیتر داپۆش نه‌كرێن به بیانووى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مه به‌شێكه له پرۆسه‌ى دابین كردنى ئاسایش!.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو گۆتارانه‌ى كه له رێگاى راگه‌یاندنى كوردستانه‌وه باس له پته‌وى په‌یوه‌ندیى نێوان ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان و ئه‌مریكا له لایه‌ك و نێوان ئه‌م ده‌سهه‌ڵاته و ئه‌ورۆپا له لایه‌كى دیكه‌وه ده‌كات، كه‌چى (57.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا یه كه واشنگتۆن باوه‌ڕ به‌وه ناكات كه كوردستان خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسییه، سه‌باره‌ت به ئه‌ورۆپاش رایه‌كه هاو چه‌شن بوو؛ بۆیه‌ش (49.4%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه ئه‌ورۆپاش باوه‌ڕ به‌وه ناكات كه كوردستان خاوه‌ن سیستمێكى دیموكراسییه، دیاره ئه‌گه‌رى ئه‌م رایه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌موو ئه‌و راپۆڕته نێو نه‌ته‌وییه‌كان كه له لایه‌ن دامه‌زراوه جیهانییه‌كانه‌وه ده‌رچوونه ده‌سهه‌ڵاتى كوردستان به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵه كردارێكى هه‌یه كه دژى مافى مرۆڤن و هه‌روه‌ها دژى هه‌موو ئه‌و په‌یمانه نێو نه‌ته‌وییه‌كانن كه تایبه‌تن به ئازادییه‌كانه‌وه.
له‌م راپرسییه دا ئاشكه‌را بوو كه هه‌موو گله‌ییه‌كانى شه‌قامى كوردستان له هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كیین چونكه هه‌ر ئه‌وانن ئه‌م ده‌سهه‌ڵاته پێك دێنن له هه‌وو كوردستان، بۆیه‌ش (54.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین دا ناكات، هه‌روه‌ها (63.7%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى راده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات!! دیاره شانسى یه‌ێتى نیشتمانى كوردستانیش له‌م بواره دا باشتر نه بوو، بۆیه‌ش (49.1%) پێیان وا بوو كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین دا ناكات، هه‌وه‌ها (56.9%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه ئه‌م پارته‌ش وه‌كو هاوپه‌یمانه‌كه‌ى خۆى له ده‌سهه‌ڵات دا كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى راده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات!! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى نارازیبوونى شه‌قامى كوردستانه به‌رامبه‌ر سیاسه‌تى ئه‌م دوو پارته له مه‌ڕ مافى تاكه‌كان له ئازادیى راده‌ربڕین دا بێى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م چه‌نده ببێته مایه‌ى لێپێچینه‌وه و هه‌رشه و گرتنیان!!.
له‌م راپرسییه دا ئاشكه‌را بوو كه تا چ رادده‌یه‌ك شه‌قامى كوردستان نارازییه له راگه‌یاندنى كوردستان له‌م بواره دا، بۆیه‌ش (60.8%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه راگه‌یاندنى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى ئازادى راده‌ربڕین دا ناكات، ره‌وشه‌كه به‌روه خه‌رابتریش رۆیشت كاتێك (49.1%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه راگه‌یاندنى كوردستان كار له پێناوى بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى ده‌ستبه‌رداربوونى را ده‌ربڕین له پێناوى دابین كردنى ئاسایش دا ده‌كات!! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه كه شه‌قامى كوردستان باش ده‌زانیت كه راگه‌یاندنی كوردستان ته‌نها كلكێكه ب ده‌سهه‌ڵات له كوردستان دا بۆیه‌ش ئه‌و له به‌ر رۆشنایى سیاسه‌تى ئه‌م ده‌سهه‌ڵاته دا كار ده‌كات كه كۆنترۆڵى هه‌موو ووشه‌یه‌ك و په‌یڤێكى ده‌كات!!.
له‌م راپرسییه دا دیار بوو كه تا چ رادده‌یه‌ك شه‌قامى كوردستان تینووى ئازادى راده‌ربڕینه و تا چ رادده‌یه‌كیش ده‌زانیت كه هه‌بوونى ئه‌م ئازادییه كاریگه‌رى نێگێتیڤى نابیت له‌سه‌ر ره‌وشى ئاسایش دا، بۆیه‌ش (59.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ده‌كرێت ره‌وشى كوردستان سه‌قامگیر و ئارام بیت له گه‌ڵ ده‌رگا واڵاكردن له پێش ئازادى راده‌ربڕین دا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌ى شه‌قامى كوردستانه بۆ بیرۆكه‌ى پێكه‌وه به‌ستنى ئه‌م دوو شته به‌م شێوه‌یه ناشیرینه.
شه‌قامى كوردستان هه‌میشه دوو به‌شى هاوسه‌نگ بووه به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێك كه په‌یوه‌ندیى به دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كوردستانه‌وه هه‌بێت، بۆیه‌ش به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه بوون به دوو به‌ش به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى مه‌وداى ئه‌و ئازادى راده‌ربڕینه‌ى كه له هه‌ر یه‌ك له ده‌ڤه‌ره‌كانى ژێر كۆنترۆڵى ئه‌م دوو پارته دا هه‌یه، بۆیه‌ش (39.4%)ى بشداربووان پێیان وا بوو كه ئه‌و رێژه‌ى ئازادى راده‌ربڕین كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ژێر كۆنترۆڵى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان دا هه‌یه به‌رزتره له‌و رێژه‌ى كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ژێر كۆنترۆڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان دا هه‌یه، كه‌چى (37.1%) به‌شداربووان پێیان وا بوو كه ئه‌مه راست نییه به‌ڵكۆ به پێچه‌وانه‌وه راسته!! به‌ڵام ئه‌م دابه‌شبوونه نه‌ما كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر به‌راوورد كردنى كوردستان له‌م بوواره دا له گه‌ڵ ده‌ڤه‌ره‌كانى دیكه‌ى عیراق دا، بۆیه‌ش (52.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه له گه‌ڵ ئه‌وه دا بوون كه ئه‌و رێژه‌ى ئازادى راده‌ربڕین كه له ده‌ڤه‌ره‌كانى ناوه‌راست و باشوورى عیراق دا هه‌یه نزمتره له‌و رێژه‌ى كه له كوردستان دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتییانى كوردستان به‌ها و نرخى ئه‌م ئاسایشه‌ى خۆى ده‌زانیت وباشیش ده‌زانیت ئه‌م ئاسایشه تا چ رادده‌یه‌ك گرنگه بۆ به‌رده‌وامبوونى ژیان به شێوه‌یه‌كى نۆڕماڵ، هه‌روه‌ها نیشانه‌یه‌كه بۆ دانپێدانى ئه‌م هاوڵاتییه به هه‌بونى رێژه‌یه‌ك له ئازادیى راده‌ربڕین له كوردستان دا، به‌ڵام هه‌بوونى ئه‌م هه‌موو شته نابێته مایه‌ى ئه‌وى كه ئه‌م هاوڵاتییه ده‌ستبه‌رداری مافى خۆى بیت له داواكردنى ئاستێكى به‌رزتر له ئازادیى راده‌ربڕین، چونكه به پێى راى ئه‌م هاوڵاتییه ئه‌و هه‌موو قیژه‌ى راده‌ربڕین نابێته مایه‌ى تێكدانى ئارامیى ئاسایش!.