كه‌ركووك.. دڵى كوردستانه، ئه‌مه به گۆته‌ى سه‌ركرده هه‌ره گه‌وره‌ى كورد موسته‌فا بارزانى، هه‌روه‌ها ئه‌و شارێكى عیراقییه تا سه‌ر هێسقان به پێى عه‌ره‌به‌كان، دیسان شارێكى توركومانییه به هزرى توركومانه‌كان، هه‌روه‌ها شارێكه له سه‌ر شوێنه‌واره‌كانى شارێكى ئاشوورى بونیات نراوه به پێى ئاشوورى و مه‌سیحییه‌كان به شێوه‌یه‌كى گشتى، بۆیه‌ش كه‌ركووك خوى به وون بوو ده‌زانیت له نێو ئه‌و هه‌موو كێشه‌كان دا كه وا دیاره به‌م زووانه كۆتاییان پێ ناهێت.
له ساڵى 1927 نزیك شارى كه‌ركووك له ده‌ڤه‌رى باوه‌گوڕگڕ نه‌وت به شێوه‌یه‌كى خۆرستیى زۆر گه‌وره هه‌ڵقوڵا، بۆیه‌ش كۆمپانییاى نه‌وتى عیراقیى له ساڵى 1934 ده‌ستى به ده‌رهێنانى نه‌وتى به شێوه‌یه‌كى ئۆرگانیزه‌كراو كرد، دیاره نه‌وتى ژێر زه‌ویى كێڵگه‌كانى كه‌ركووك ده‌گاته 10 ملیار به‌رمیل به هێزێكى به‌هه‌مهێنه‌رى رۆژانه كه ده‌گاته 750 هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل.
دانیشتووانى كه‌ركووك له تێكه‌لاویه‌كى هارمۆنیك له كورد و عه‌ره‌ب و توركومان و ئاشورى و كلدان و وئه‌رمه‌نه‌كان پێك دێن، هه‌ر له كۆنه‌وه‌ش كه‌ركووك به‌وه ناسراوه كه ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه به ته‌بایى له گه‌ڵ یه‌ك دا ده‌ژیت، به‌ڵام له نێوان ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌م ته‌باییه وه‌كو خۆى نه‌ما؛ كاتێك حكوومه‌تى سه‌رۆكى پێشووى عیراق سه‌دام حوسێن خه‌ڵكى كورد و توركومانى ناچار كرد شوێن و گونده‌كانى خۆیان كه له كه‌ركووكن به جێ بهێڵن وه‌كو به‌شێك له سیاسه‌تێك كه به‌ناوى ته‌عریب ناسراو بوو.
كه‌ركووك هه‌میشه وه‌كو جێگایه‌ك بوو كه له نێوى دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى جۆراوجۆر ده‌توانه‌وه، به‌ڵام پاش رووخاندنى حكوومه‌تى سه‌رۆكى پێشووى عیراق سه‌دام حوسێن ئه‌م ره‌وشه ئاڵۆز بوو كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ خۆى هه‌وڵى چه‌سپاندنى مافه مێژوویه‌كانى ده‌دات، ئه‌وهاش كورد هه‌وڵ ده‌دات كه‌ركووك بخاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌چى توركومان و عه‌ره‌ب هه‌وڵى هێشتنه‌وه‌ى كه‌ركووك له ژێر سیبه‌رى حكوومه‌تى سه‌نته‌ر له به‌غداد ده‌ده‌ن، ئه‌م مشتوومڕه‌ش هندێك جار به توندوتیژى و به هێز باس كراوه و هندێك جاریش به ركابه‌ریى سیاسى.
له 11/3/1970 رێككه‌وتننامه‌ى ئۆتۆنۆمى له نێوان حكوومه‌تى عیراق و موسته‌فا بارزانى ئیمزا كرا، له‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌ش دا حكوومه‌تى عیراق دانى به مافه نه‌ته‌وییه‌كانى كوردى نا له گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى گه‌ره‌نتى به‌شداربوونیان له حكوومه‌تى عیراق دا و به‌كارهێنانى زمانى كوردى له دامه‌زراوه‌كانى فێركردن دا كه‌چى هه‌ردوو لا نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌ره‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌ى كه‌ركووك كه هه‌ر به هه‌ڵواسراوى ماوه.
له 24/5/2003 و له ژێر سه‌رپه‌رشتى پۆڵ برێمه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى له شارى كه‌ركووك ئه‌نجام دراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، ئه‌و بوو هێزه‌كانى ئه‌مریكى 300 نوێنه‌رى له كورد و عه‌ره‌ب و توركومان و ئاشوورییه‌كانى ده‌ستنیشان كرد كه ئه‌وان بوون به گرووپێكى هه‌ڵبژاردن و به كارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى شار كه له 30 ئه‌ندام پێك ده‌هات هه‌ستان، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له پێناوى هیچور كردنه‌وه‌ى بارى گرژى شاره‌كه هاته كایه‌وه، بۆیه‌ش هێزه‌كانى ئه‌مریكى بڕیاریان دا كه هه‌مان ژماره‌ى كورسییه‌كان بده‌ن به هه‌ر چوار نه‌ته‌وه‌كان له نێو ئه‌نجوومه‌نه نۆێیه‌كه دا!! ئه‌نجوومه‌نه‌كه له 30 ئه‌ندام پێك ده‌هات، بیست و چواریان هه‌ڵبژێردران به رێژه‌ى 6 كورسى بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كان 6 ئه‌ندامى دیكه‌ى بێ لایه‌نیان دامه‌زراند، به‌ڵام ئێستا ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه فراوانتر بووه كه 41 ئه‌ندامى هه‌یه له خوڵى دووه‌مى دا.
كه‌ركووك.. ئه‌و شاره‌یه كه زۆر كه‌س به عیراقێكى بچووك ناو زه‌ند ده‌كه‌ن، له راستى دا هه‌ر واشه، چونكه بێجكه له ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه ئاماژه‌مان پێ كردن، هه‌روه‌ها سابیئه مه‌ندائییه‌كان و ئێزدییه‌كانیش له‌م شاره دا ده‌بینرێن، عه‌ره‌ب و توركومانه‌كان ده‌بن به دوو به‌ش له نێوان سوننه و شیعه‌كان دا، سوننه‌كانیش ده‌بن به چه‌ند مه‌زهه‌بێك به هه‌مان شێوه شیعه‌كانیش، ئیتر كه‌س نازانیت ئه‌م په‌رت بوونه فوسه‌یفیسائییه تا كوێ ده‌گات!!.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نى و به شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌نجامى بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشوورى، عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5) پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان تیایدا كردووه، هه‌وڵمان داوه راى شه‌قامى كورستانى بخۆێنینه‌وه سه‌باره‌ت به گرفتى كه‌كووك كه وه‌كو دیاره ساڵانێكى دوور و درێژه بۆته مایه‌ى ماندوو كردنى پرۆسه‌ى سیاسى له عیراق دا، وه‌كوو هه‌وڵێكى رژد له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له پشته‌وه‌ى ده‌وه‌ستن، وه‌كو به‌شدارییه‌ك له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنى تێگه‌یشتنێكى ئاشكه‌را بۆ ئه‌م گرفته مێژووییه.
01- ئایا كه‌ركووك شارێكى پیرۆزه؟
به‌ڵێ: 49.7%
نه‌خێر: 46.2%
نازانم: 04.1%
02- ئایا كه‌ركووك گرنگتره له هه‌ر شارێكى دیكه‌ى عیراق؟
به‌ڵێ: 41.8%
نه‌خێر: 43.7%
نازانم: 14.5%
03- ئایا كه‌ركووك شارێكى تام كوردییه؟
به‌ڵێ: 50.9%
نه‌خێر: 47.4%
نازانم: 01.7%
04- ئایا كه‌ركووك شارێكى تام عه‌ربییه؟
به‌ڵێ: 33.7%
نه‌خێر: 58.2%
نازانم: 08.1%
05- ئایا كه‌ركووك شارێكى تام توركومانییه؟
به‌ڵێ: 42.4%
نه‌خێر: 47.5%
نازانم: 10.1%
06- ئایا پارته كوردییه‌كان به دڵسۆزى كار له پێناوى كه‌ركووك ده‌كه‌ن؟
به‌ڵێ: 35.8%
نه‌خێر: 33.3%
نازانم: 30.9%
07- ئایا سه‌ركرده كورده‌كان توندڕه‌ون له چۆنییه‌تى داواكردنى شارى كه‌ركووك؟
به‌ڵێ: 44.9%
نه‌خێر: 42.2%
نازانم: 12.9%
08- ئایا پارته كوردییه‌كان كێشه‌ى كه‌ركووك بۆ به‌رژه‌وندییه ته‌سكه‌كانى خۆیان به‌كارده‌هێنن؟
به‌ڵێ: 50.2%
نه‌خێر: 31.1%
نازانم: 18.7%
09- ئایا پارته كوردییه‌كان داكۆكییان له سه‌ر كه‌ركووك ده‌كرد ئه‌گه‌ر شارێكى نه‌وتییش نه‌بووایه؟
به‌ڵێ: 37.9%
نه‌خێر: 49.2%
نازانم: 12.9%
10- ئایا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه شه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هات و كوردستان بڕیارى دا كه كه‌ركووك به هێز وه‌رگریت؟
به‌ڵێ: 48.8%
نه‌خێر: 39.1%
نازانم: 12.1%
11- ئایا ره‌وشى كه‌ركووك له رووى ئابوورییه‌وه باشتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر هات و بوو به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڵێ: 53.3%
نه‌خێر: 21.4%
نازانم: 25.3%
12- ئایا ره‌وشى كه‌ركووك له رووى ئاسایشه‌وه باشتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر هات و بوو به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڵێ: 57.1%
نه‌خێر: 32.2%
نازانم: 10.7%
13- ئایا كورد له هه‌موو میژووى خۆیان دا زیانى زۆریان بینیوه به هۆى داكۆكى كردنیان له سه‌ر هێنانى كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڵێ: 58.9%
نه‌خێر: 31.7%
نازانم: 09.4%
14- ئایا كه‌ركووك شایسته‌ى ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌كانه كه كورد له پێناوى دا داویانه؟
به‌ڵێ: 36.5%
نه‌خێر: 38.3%
نازانم: 25.2%
15- ئایا زۆربه‌ى هاوڵاتییانى كه‌ركووك بڕیارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان بن ئه‌گه‌ر هات ریفراندۆم و راپرسییان پێ كرا؟
به‌ڵێ: 44.6%
نه‌خێر: 43.1%
نازانم: 12.3%
16- ئایا زۆربه‌ى هاوڵاتییانى كه‌ركووك بڕیارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌ر به به‌غداد بن ئه‌گه‌ر هات ریفراندۆم و راپرسییان پێ كرا؟
به‌ڵێ: 40.1%
نه‌خێر: 41.7%
نازانم: 18.2%
17- ئایا زۆربه‌ى هاوڵاتییانى كه‌ركووك بڕیارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه هه‌رێمێكى تایبه‌ت به خۆیانه‌وه دامه‌زرێنن ئه‌گه‌ر هات ریفراندۆم و راپرسییان پێ كرا؟
به‌ڵێ: 57.7%
نه‌خێر: 32.4%
نازانم: 09.9%
18- ئایا باشتره كه كه‌ركووك بكرێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ سه‌ر به سه‌نته‌ر بیت له به‌غداد؟
به‌ڵێ: 52.6%
نه‌خێر: 10.7%
نازانم: 36.7%
19- ئایا رۆژێك له رۆژان به‌غداد ده‌ست به‌ردارى كه‌ركووك ده‌بیت بۆ كورد؟
به‌ڵێ: 35.5%
نه‌خێر: 32.6%
نازانم: 31.9%
20- ئایا وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر ئه‌وه‌یان پێ قبووڵ ده‌بیت كه كه‌ركووك بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڵێ: 15.3%
نه‌خێر: 64.9%
نازانم: 19.8%
21- ئایا ئه‌مریكا ئه‌وى پێ قبووڵ ده‌بیت كه كه‌ركووك بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان؟
به‌ڵێ: 20.5%
نه‌خێر: 20.7%
نازانم: 58.8%
22- ئایا باشتره كه كه‌ركووك دابه‌ش بكرێت به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى عیراق دا؟
به‌ڵێ: 49.7%
نه‌خێر: 31.2%
نازانم: 19.1%
23- ئایا كێشه‌ى كه‌ركووك بۆ چه‌ند ساڵێكى دیكه‌ش هه‌ر وا هه‌ڵواسراو ده‌مێنیته‌وه؟
به‌ڵێ: 52.1%
نه‌خێر: 37.2%
نازانم: 10.7%
24- ئایا كارێكى مرۆییه هاورده‌كانى كه‌ركووك راگوزار بكرێن پاش ساڵانێكى دوور و درێژ له مانه‌وه‌یان له‌م شاره دا؟
به‌ڵێ: 31.3%
نه‌خێر: 58.4%
نازانم: 10.3%
25- ئایا باشتره كێشه‌ى كه‌ركووك بكرێته كێشه‌یه‌كى جیهانى و بخرێته پێش دادگاى دادپه‌روه‌ریى جیهانییه‌وه بۆ ئه‌و خۆى یه‌كلابكاته‌وه؟
به‌ڵێ: 67.9%
نه‌خێر: 30.2%
نازانم: 01.9%
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو ده‌زگا گه‌وره‌كانى میدیا و راگه‌یاندن كه چه‌نده‌ها ساڵه كار ده‌كات له پێناوى دروست كردنى پیرۆزییه‌ك له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، كه‌چى له‌م راپرسییه دا دیار بوو كه مشت‌ومڕێك هه‌یه سه‌باره‌ت به پیرۆزى ئه‌م شاره، بۆیه‌ش (49.7%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه كركووك شارێكى پیرۆزه، كه‌چى (46.2%) پێیان وا بوو كه ئه‌مه وا نییه، ئه‌م مشتومڕه‌ش به‌رده‌وام بوو كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر گرنگى ئه‌م شاره، ئه‌وه بوو (41.8%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه شارى كركووك گرنگتره له هه‌ر شارێكى دیكه‌ى عیراقى، كه‌چى (43.7%) دژى ئه‌م چه‌نده بوون، ئه‌مه‌ش وه‌كو دیاره نیشانه‌ى هه‌بوونى ره‌وتێكى به‌هێزه كه پێى وایه هه‌موو شاره‌كانى عیراق وه‌كو یه‌كن له بوارى گرنگى دا سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى په‌ترۆل له هندێكیان دا وه‌كو كه‌ركووك و نه‌بوونى ئه‌و سامانه له هندێكى دیكه‌یان دا وه‌كو زۆربه‌ى شاره‌كانى عیراق.
له‌م راپرسییه دا دیار بوو كه ئه‌و هه‌ڤڕكی و ركابه‌رییه‌ى نێوان هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌ى سه‌ره‌كى له عیراق دا سه‌باره‌ت به كه‌ركووك تا ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌رده‌وامه به‌ڵكو گه‌رمتره!! بۆیه‌ش (50.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه كه‌ركووك شارێكى تام كوردییه، كه‌چى (47.4%) دژى ئه‌م بۆچوونه بوون، هه‌روه‌ها (33.7%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه كه‌ركووك شارێكى تام عه‌ربییه، كه‌چى (42.4%) پێیان وا بوو كه شارێكى تام توركومانییه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌ى هه‌بوونى ئه‌و ركابه‌رییه تونده‌یه له نێوان هه‌ر سێ نه‌ته‌وه‌كان دا؛ وه‌كو دیاره‌ش بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ به‌رده‌وام ده‌بیت!!.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه مشتوومڕێكى توند له نێوان شه‌قامى كوردستان دا هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌وداى دڵسۆزى پارته كوردییه‌كان بۆ كێشه‌ى كه‌ركووك، بۆیه‌ش رێژه‌كانى ئه‌وانه‌ى پێیان وا یه كه ئه‌م جۆره دڵسۆزییه هه‌یه و ئه‌وانه‌ى كه پێیان وایه ئه‌م دڵسۆزییه نییه و ئه‌وانه‌ى كه به سه‌رسامییه‌وه ته‌ماشاى ئه‌م چه‌نده ده‌كه‌ن نزیكى یه‌ك بوون، ئه‌مه‌ش واه‌كو دیاره نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى شه‌قامى كوردستان، رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى پێیان وایه كه نییه له گه‌ڵ رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى كه سه‌رسامن كه ده‌گاته (64.2%) گومانییان هه‌یه به‌رامبه‌ر نیازه‌كانى پارته كوردییه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌ركووك، ئه‌م مشتوومڕه‌ش به‌رده‌وام بوو كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر (توندڕه‌وى) سه‌ركرده كورده‌كان له چۆنییه‌تى داواكردنى شارى كه‌ركووك، بۆیه‌ش (44.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ئه‌م سه‌ركردانه توندڕه‌ون، كه‌چى (42.2%) پێیان وا بوو كه سه‌ركرده كورده‌كان توندڕه‌و نین له‌م بواره دا.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌م چه‌نده‌ش دیسانه‌وه پارته كوردییه‌كان بوونه‌ته‌وه جێگاى گومان له لاى زۆربه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه، بۆیه‌ش (50.2%)ى ئه‌وان پێیان وا بوو كه پارته كوردییه‌كان كێشه‌ى كه‌ركووك بۆ به‌رژه‌وندییه ته‌سكه‌كانى خۆیان به‌كارده‌هێنن، مه‌سه‌له‌كه ئاڵۆزتریش بوو كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر نه‌وتى كه‌ركووك، ئه‌وه بوو (49.2%) به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه پارته كوردییه‌كان داكۆكییان له سه‌ر كه‌ركووك نه ده‌كرد ئه‌گه‌ر شارێكى نه‌وتی نه‌بووایه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ى شه‌قامى كوردستان پێى وا یه كه پاڵده‌رى سه‌ره‌كى كه له پشت داكوكى كردنى كورده‌كان ته‌نانه‌ت عه‌ره‌ب و توركومانه‌كانیش پاڵده‌رێكى ئابوورییه!! به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌م چه‌نده‌ش (48.8%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه هێزه‌كانى پێشمه‌رگه شه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هات و سه‌ركرده‌كانى كوردستان بڕیارى ئه‌وه‌یان دا كه كه‌ركووك به هێز بستێنن؛ به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى به‌شداربووان كه گه‌یشته (39.1%) رایان پێچه‌وانه بوو.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى شه‌قامى كوردستان كه گه‌یشته (53.3%) پێیان وایه كه ره‌وشى كه‌ركووك له رووى ئابوورییه‌وه باشتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر هات و بوو به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان، دیاره ئه‌گه‌رى ئه‌م باش بوونه‌ش به پێى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه (57.1%)ى ئه‌وان پێیان وا یه كه ره‌وشى كه‌ركووك له رووى ئاسایشه‌وه باشتر ده‌بیت ئه‌گه‌ر هات و بوو به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان، ئیتر ئه‌م به‌رقه‌رابوونه ده‌بێته هۆى گه‌ش بوونى بوارى بازرگانى و ئابوورى به شێوه‌یه‌كى گشتى.
تا رادده‌یه‌ك شتێكى پێشبینى كرا‌و بوو كه (58.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه له‌و باوه‌ڕه دا بن كه كورد به درێژایى میژووى خۆیان دا زیانى زۆریان بینیوه به هۆى داكۆكی كردنیان له سه‌ر هێنانى كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ش زۆربه‌ى چاودێرانى ره‌وشى عیراق به درێژایى میژوو هاوچه‌رخه‌كه‌ى خۆى دا سه‌باره‌ت به‌م راستییه یه‌كده‌گرن، به‌ڵام شتى سه‌یر ئه‌وه بوو كاتێك (38.3%)ى به‌شداربووان پێیان وا بوو كه كه‌ركووك شایسته‌ى ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌كان نه‌بوو كه كورد له پێناوى دا داویانه!! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه رێژه‌یه‌كى باش هه‌یه له خه‌ڵكانێك كه بێزار بوونه له دووباره بوونه‌وه‌ى سیناریۆى شكستى كورد له به‌دیهێنانى ئامانجه نه‌ته‌وییه‌كانیان به هۆى ئه‌م شاره و داكۆكى كردنى هه‌ر لایه‌نه‌ك له لایه‌نه‌كانى ركابه‌رى له سه‌ر ستاندنى ئه‌م شاره دژى ئه‌وى دیكه!!.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه مشتوومڕێكى توند له نێو شه‌قامى كوردستان دا هه‌یه سه‌باره‌ت به بڕیارى هاوڵاتیانى كه‌ركووك سه‌باره‌ت به بوونییان به به‌شێك له هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ش (44.6%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه هاوڵاتییانى كه‌ركووك بڕیارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌ر به هه‌رێمى كوردستان بن ئه‌گه‌ر هات ریفراندۆم و راپرسییان پێ كرا، كه‌چى (43.1%) پێیان وا بوو كه كه‌ركووكییه‌كان بڕیارى وا ناده‌ن، ئه‌م مشتوومڕه‌ش به هه‌مان شێوه ماوه كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر بڕیارى خه‌ڵكى كه‌ركووك سه‌باره‌ت چوونیان به‌ره‌و به‌غداد، بۆیه‌ش (40.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه هاوڵاتییانى كه‌ركووك بڕیارى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پارێزگاكه‌یان بخرێته سه‌ر به‌غداد، كه‌چى (41.7%)ى به‌شداربووان رایان پێچه‌وانه بوو، به‌ڵام سه‌یر ئه‌و بوو وه‌كو ئه‌م راپرسییه ئاشكه‌راى كرد كه (57.7%)ى به‌شداربووانى پێیان وا یه كه خه‌ڵكى كه‌ركووك پێیان باشتر ده‌بیت كه بڕیارى ئه‌وه بده‌ن كه هه‌رێمێكى تایبه‌ت به خۆیانه‌وه دامه‌زرێنن ئه‌گه‌ر هات ریفراندۆم و راپرسییان پێ كرا، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكى كه‌ركووك ترسێكیان هه‌یه سه‌باره‌ت به بوونیان به به‌شێك له هه‌ر هه‌رێمێك له‌به‌ر نه‌بوونى هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ پاراستنى به‌شه‌كه‌یان له نه‌وتى كه‌ركووك، دیاره هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كرد كه (52.6%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بیت كه باشتره كه‌ركووك بكرێته هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ و سه‌ر به سه‌نته‌ر بیت له به‌غداد وه‌كو هه‌ر هه‌رێمێكى دیكه‌ى عیراقى.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه چه‌ند ساڵێكه عیراق چووته نێو (قوناغێكى دیموكراسى) كه‌چى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد شه‌قامى كوردستان هێشتا متمانه به سیاسه‌تمه‌دارانى عیراقى له به‌غداد ناكات! بۆیه‌ش ئه‌م شه‌قامه بوو به سێ به‌شى هاو رێژه، ئیتر رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى كه پێیان وا یه كه به‌غداد ده‌ست به‌ردارى كه‌ركووك ده‌بیت بۆ كورد و رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌م بۆچوونه بوون و رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى به نازانم و‌ڵامیان داوه‌ته‌وه هه‌موویان به شێوه‌یه‌كى سه‌یر نزیكى یه‌ك بوون، به‌ڵام یه‌كسه‌ر ره‌وشه‌كه گۆڕا كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر هه‌ڵوێستى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر سه‌باره‌ت به لكاندنى كه‌ركووك به هه‌رێمى كوردستانه‌وه، بۆیه‌ش (64.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ئه‌م وڵاته ده‌ورووبه‌رانه پێیان قبووڵ نابیت كه كه‌ركووك بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه شه‌قامى كوردستان ئاگادارى هه‌ڵویستى ئه‌م وڵاتانه یه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك و چاره‌نووسى ئه‌م شاره، به‌ڵام ئه‌م یه‌ك رایه وه‌كو خۆى نه‌ما كاتێك پرسیاره‌كه هاته سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى لكاندنى كه‌ركووك به هه‌رێمى كوردستانى عیراقه‌وه، ئیتر ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى دیار كرد كه شه‌قامى كوردستان ئاگادارى هه‌ڵوێستى ئه‌مریكا نییه!! بۆیه‌ش (58.8%)ى به‌شداربووان به نازانم و‌ڵامیان داوه به‌رامبه‌ر پرسیارى ئایا واشنگتۆن ئه‌وى پێ قبووڵ ده‌بیت كه كه‌ركووك بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان یان نه!! ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى نه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى ئاشكه‌راى فه‌رمى ئه‌مریكایه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك!!.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه به راستى شه‌قامى كوردستان ماندوو بووه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى كه‌ركووك و داواى ئه‌وه ده‌كات كه چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌م گرفته دابنرێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیت، بۆیه‌ش زۆربه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه و به رێژه‌ى (49.7%) له گه‌ڵ ئه‌وه دا بوون كه كه‌ركووك دابه‌ش بكرێت به سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى عیراق دا بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م گرفته به‌یكجارى چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه به بێى ئه‌م چه‌نده و به پێى راى (52.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه ئه‌م كێشه‌یه بۆ چه‌ند ساڵێكى دیكه‌ش هه‌ر وا به هه‌ڵواسراوى ده‌مێنیته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆته جێگاى نیگه‌رانى خه‌ڵكانێكى زۆر.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان خاوه‌ن گیانێكى مرۆڤ دۆسته و ئاگادارى ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكى چه‌وت به‌كارنه‌هێنرێت كه تا دوێنێ دژى خه‌ڵكى ره‌سه‌نى كه‌ركووك له كورد و توركومان به‌كار ده‌هات، بۆیه‌ش (58.4%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه كارێكى مرۆیی نییه هاورده‌كانى كه‌ركووك راگوزار بكرێن پاش ساڵانێكى دوور و درێژ له مانه‌وه‌یان له‌م شاره دا، به‌ڵام وه‌كو دیاره ئه‌م شه‌قامه باوه‌ڕ به‌و رێگایانه‌ى نییه كه سیاسه‌تمه‌دارانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌گرنه به‌ر، چونكه وه‌كو دیاره ئه‌م شه‌قامه له‌و باوه‌ڕه دا یه كه سیاسه‌تمه‌داران په‌نا ده‌به‌ن بۆ هه‌موو رێگایه‌ك ئه‌گه‌ر دژى مافى مرۆڤیش بن له پێناوى جێبه‌جێكردنى سیاسه‌ته‌كانیان سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵ كردنى كه‌ركووك، بۆیه‌ش (67.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان باشتر بوو كه كێشه‌ى كه‌ركووك بكرێته كێشه‌یه‌كى جیهانى و بخرێته پێش دادگاى دادپه‌روه‌ریى جیهانییه‌وه بۆ ئه‌و خۆى یه‌كلابكاته‌وه، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه و به پێى ئه‌م راپرسییه گه‌ره‌نتى ئه‌وه ده‌كات كه هیچ عراقییه‌ك له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بیت تووشى راگوزار كردن نه‌بیت چ به تۆقاندن یان به پاره و پوول له لایه‌ك و له لایه‌كى دیكه‌وه گه‌ره‌نتى ئه‌وه ده‌كات كه كۆتاییه‌كى سه‌ربه‌رزانه و پاند بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌م گرفته به‌دیبێت كه ساڵانێكه بۆته ئه‌گه‌رێكى گرنگ بۆ كۆمه‌ڵه ركابه‌رى و جه‌نگه‌كان كه پشتى ئه‌م وڵاته‌یان شكاندووه.