كۆمارى ئیسلامى ئێران و كۆمارى توركیا دوو وڵاتن له شه‌ش وڵات كه له ده‌ورووبه‌رى عیراقن، هه‌رگیزیش ئه‌و دوو وڵاته تا رادده‌یه‌ك و به تایبه‌تى ئێران په‌نایه‌كى (ئارام)ى خه‌ڵكى په‌نابه‌ر و پێشمه‌رگه و زۆربه‌ى پارته ئۆپۆزۆسیۆنه عیراقییه‌كان بوو له‌سه‌ر ده‌مى حوكمڕانى رژێمى به‌عسییه‌كان دا.
سه‌ره‌ڕاى په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانى نێوان حكوومه‌ته‌كانى ئێران و توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عیراق پاش ئه‌و گوڕانكارییانه‌ى دواى ساڵى (2003) له عیراق هاتنه‌كایه‌وه، كه‌چى له مانگى (یۆلیۆ)ى ئه‌م ساڵ و تا ئه‌مڕۆش هێزه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته به تۆپ و فڕۆكه سنووره‌كانى كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن به بیانووى راونانى چه‌كداره‌كانى هه‌ردوو پارتى (PKK) و (PJK) كه دوو پارتى ئۆپۆزۆسیۆنن و دژى رژێمه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته دجه‌نگن.
ئه‌و بۆردوومانه كه ده‌كرێت بڵێین رۆژانه بووه؛ هه‌ستێكى ناره‌زایى میللى و سیاسى له سه‌رانسه‌رى عیراق دروست كردووه، به هۆى ئه‌و هه‌موو زیانه گیانى و ماددى و ده‌ربه‌ده‌رییه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه؛ به تایبه‌تى بۆ خه‌ڵكى ئه‌و گوند و شارۆچكه‌كانى ده‌كونه سه‌ر سنوورى هاوبه‌شى نێوان كوردستان و ئه‌و دوو وڵاته.
له چه‌ندین پارێزگاى عیراق كۆمه‌ڵێك خۆپێشاندان ساز كران بۆ پڕۆتستۆ كردنى ئه‌و بۆردوومانه و داوایان كرد رابگیرێت و داوایان له حكوومه‌تى عیراق كرد كه به ئه‌ركى خۆى هه‌ستیت له بوارى پاراستنى وڵات به رێگاى سیاسى و دیبلۆماسیی؛ بگره هندێك كه‌س داواى ئه‌وه‌یان كرد كه حكوومه‌تى عیراق هێزى له‌شكریى بجوڵێنیت بۆ پاراستنى سنووره‌كانى عیراق له‌گه‌لچ ئه‌و دوو وڵاته.
تێكراى شه‌قامی كوردستان تا ئێستاش داواى راگرتنى ئه‌و بۆردوومانه ده‌كات، دیسان ئه‌م شه‌قامه سه‌رسامه به‌رامبه‌ر (لاوازیى) هه‌ڵوێستى فه‌رمى به‌رامبه‌ر تێكشاندنى سه‌روه‌ریى عیراق له لایه‌ن ئه‌و دوو وڵاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م شه‌قامه زۆر بێزاره به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌و بۆردوومانه و بێ ده‌نگیى حكوومه‌ت كه هیچ جۆڵه‌یه‌كى ئه‌وه‌تۆى نه‌بووه له‌بوارى دیبلۆماسیى یان هه‌ر رێگایه‌كى دیكه‌وه وه‌كو بڕینى په‌یوه‌ندییه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته.
هندێك سه‌رچاوه پێیان وایه كه ئه‌و سه‌دان كۆمپانیاى ئێرانى و توركیى ئه‌وانه‌ى له عیراق و كوردستان كار ده‌كه‌ن؛ رۆڵێكى (پیس) ده‌گێڕن و به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ردوو حكوومه‌تى عیراق و كوردستان ناچار ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست دژ به‌و بۆردوومانه وه‌رنه‌گرن!! هه‌ر ئه‌وه‌ش بو واى كرد كه كۆمه‌ڵێك ده‌زگاى میللى و رۆشنبیرى داوا له هه‌ردوو حكوومه‌تى عیراق و كوردستان بكه‌ن كه هه‌نگاوى رژد بنێن به تایبه‌تى له بوارى ئابوورى دژ به‌و دوو وڵاته كه پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوانه كاریگه‌رى خۆیان ده‌بیت و دوور نییه ناچاریان بكه‌ن ئه‌و بۆردوومانه راگرن و په‌نا ببه‌نه چاره‌سه‌ریى ئاشتیانه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵوێستى فه‌رمیى له كوردستان یان له عیراقیش به شێوه‌یه‌كى گشتى كه جێگاى سه‌رسوورمانه به هۆى (لاوازییه‌كه‌ى) بگره هندێك له سیاسه‌تمه‌داران پێیان وابوو كه هه‌ڵوێستى فه‌رمیى هه‌ڵوێستێكى شه‌رمن و ئاڵوزه!! حكوومه‌تى عیراق و له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق (هۆشیار زێبارى) بێزاریى خۆى به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌م بۆردوومانه ئاشكه‌را كرد، كاتێك گوتى: "حكوومه‌تى عیراق هه‌موو ده‌ست درێژییه‌ك كه له لایه‌ن وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر ده‌كرێته سه‌ر عیراق پڕۆتستۆ ده‌كات و ئێمه ده‌نگى خۆمان به‌رز ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌ست درێژیی كردنه و پێمان وایه ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه".
له كوردستانیش سه‌رۆكاتیى هه‌رێم و په‌ڕله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان هه‌ڵوێستییان هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆردوومانه دا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى گشتى له ئاست هیواى شه‌قامى كوردستان نه‌بوون، ئه‌و شه‌قامه‌ى تا ئه‌مڕۆش هه‌ست به بێزارى ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌م ده‌ست درێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى وڵات و بۆ سه‌ر هاوڵاتییانى سڤیل به بیانووى راونانى چه‌كداره‌كان.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مریكا پێى وابوو كه ئه‌و بۆردوومانه كه له لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێت (به‌رگری كردنێكه له خۆى ده‌كات!!) به‌رامبه‌ر هێره‌شه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK) كه‌چى رێكخراوى (HRW) كه تایبه‌ته به مافى مرۆڤ ئاشكه‌راى كرد كه هێرشه‌كانى ئێران و توركیا بۆ سه‌ر كوردستان بوون به هۆى كوشتنى ده‌یان هاوڵاتیى سڤیل، هه‌روه‌ها بوون به هۆى ئاواره بوونى سه‌دان خێزان، هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یه‌كى توند ئاراسته‌ى ئه‌و دوو وڵاته‌ى كرد كه شتێكى وایان نه كردووه بۆ مسۆگه‌ر كردنى (كه‌م كردنه‌وه‌ى زیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤیل) دیسان داوى له هه‌ردوویانى كرد كه رێز له یاساى نێو ده‌وڵه‌تى بگرن.
له لایه‌كى دیكه‌وه ئێران و توركیا ده‌ڵێن كه ئۆپه‌ڕاسیۆنه له‌شكه‌رییه‌كانى ئه‌وان كه به تۆپ و فڕۆكه‌وه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژى چه‌كدارانى ئه‌و دوو پارته كه له‌سه‌ر سنووره‌كانى باكور و رۆژ هه‌ڵاتى عیراق چاڵاكى ده‌نوێنن ئاراسته كراون، كه‌چى كوندنشینه‌كانى ده‌ڤه‌ره سنوورییه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و بۆردوومانه‌ى ده‌كرێته سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌نها زیان به ژیان و گیان و خانووه‌كانى ئه‌وان ده‌گه‌ینیت.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نى و به شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌نجام بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك و چین و ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشورى، عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5) پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان تێدا كردووه، هه‌وڵمان داوه راى شه‌قامى كوردستان له مه‌ڕ بۆردوومانى ئێران و توركیا بۆ ده‌ڤه‌ره سنوورییه‌كان و هه‌روه‌ها راى ئه‌م شه‌قامه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستى فه‌رمیى عیراقیى و كوردستانیى بخوێنین، وه‌كوو هه‌وڵێكى رژد له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنى ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له پشته‌وه‌ى ده‌وستن.
01- ئایا بۆردوومان كردنى سنووره‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیاوه پڕۆتستۆ ده‌كه‌ى؟
به‌ڵێ: 97.7%
نه‌خێر: 01.2%
نازانم : 01.1%
02- ئایا بۆردوومان كردنى سنووره‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیاوه سه‌رپێچى كردنه بۆ سه‌ره‌وه‌رى عیراق؟
به‌ڵێ: 91.3%
نه‌خێر: 01.8%
نازانم : 06.9%
03- ئایا هه‌ڵوێستى فه‌رمیى عیراق به‌رامبه‌ر بۆردوومان كردنى سنووره‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیاوه هه‌ڵوێستێكى لاوازه؟
به‌ڵێ: 92.4%
نه‌خێر: 02.5%
نازانم : 05.1%
04- ئایا هه‌ڵوێستى فه‌رمیى كوردستان به‌رامبه‌ر بۆردوومان كردنى سنووره‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیاوه هه‌ڵوێستێكى لاوازه؟
به‌ڵێ: 65.6%
نه‌خێر: 27.3%
نازانم : 06.1%
05- ئایا پاڵپشتى له بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى كۆمپانیا ئێرانى و توركییه‌كان ده‌كه‌ى وه‌كو ولامێك بۆ بۆردوومان كردنى سنووره‌كانى كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیاوه؟
به‌ڵێ: 33.4%
نه‌خێر: 58.7%
نازانم : 07.9%
06- ئایا ده‌ركردنى كۆمپانیا ئێرانى و توركییه‌كان كاریگه‌ریى خۆى لسه‌ر هه‌ردوو وڵات ده‌بیت و ناچاریان ده‌كات بۆردوومانى خۆیان بۆ سنووره‌كانى كوردستان راگرن؟
به‌ڵێ: 31.7%
نه‌خێر: 62.2%
نازانم : 06.1%
07- ئایا پێویسته (PKK) و (PJK) ئۆپه‌ڕاسیۆنه له‌شكرییه‌كانى خۆیان راگرن و رێى دیالۆگ بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى خه‌ڵكى سڤیل له‌و بۆردوومانه‌ى له لایه‌ن ئێران و توركییاوه ده‌كرێت؟
به‌ڵێ: 45.3%
نه‌خێر: 42.4%
نازانم : 12.3%
08- ئه‌گه‌ر هات و (PKK) و (PJK) ئۆپه‌ڕاسیۆنه له‌شكرییه‌كانى خۆیان راگرت و رێى دیالۆگیان گرته‌به‌ر؛ ئایا ئێران و توركیا بۆردوومانى خۆیان بۆ سنووره‌كانى كوردستان راده‌گرن؟
به‌ڵێ: 42.4%
نه‌خێر: 49.7%
نازانم : 07.9%
09- ئایا به‌رده‌وامبوونى بۆردوومانى كردنى ئێران و توركیا بۆ سنووره‌كانى كوردستان كاریگه‌ریى نه‌گێتیڤى هه‌یه بۆ سه‌ر هێز و جه‌ماوه‌رى هه‌ردوو پارتى (PKK) و (PJK)؟
به‌ڵێ: 35.3%
نه‌خێر: 46.8%
نازانم : 17.9%
10- ئایا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى ده‌توانیت خاوه‌ن روڵێكى كاریگه‌ر بیت له‌بوارى رێ خۆش كردن دا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ و دیالۆگ له‌نێوان لایه‌نه هاودژكان دا له پێناوى پاراستنى هه‌موو لایه‌ك له مه‌ینه‌ته‌كانى شه‌ر و جه‌نگ و بۆردوومان؟
به‌ڵێ: 73.3%
نه‌خێر: 24.8%
نازانم : 01.9%
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان زۆر بێزاره به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردوومانه‌ى ئێران و توركیا بۆ سنووره‌كانى كوردستان، بۆیه‌ش (97.7%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه ئه‌و بۆردوومانه‌یان پڕۆتستۆ كرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه بێزارییه‌یه‌كى گه‌وره له نێو كوردستان دا هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌م بۆردوومانه كه به‌پێى زۆرێك ئه‌مه له‌كه‌داردانێكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌روه‌ریى عیراق، بۆیه‌ش (91.3%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه ئه‌م بۆردوومانه له‌كه‌داردانێكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌روه‌ریى عیراق و ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكه‌رایه بۆ سه‌ر سنوور و ئاسمانى نێوده‌وڵه‌تیى عیراق.
دیاره هۆى ئه‌م بێزاییه گه‌وره‌یه‌ش بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته لاوازه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عیراق دژى ئه‌م بۆردوومانه نواندى، بۆیه‌ش (92.4%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه هه‌ڵوێستى فه‌رمیى عیراق زۆر لاواز بوو به‌رامبه‌ر بۆردوومانى ئێران و توركیا بۆ سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى عیراق، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه هه‌ڵوێستى فه‌رمیى كوردستان به‌م لاوازییه نه‌بوو؛ به‌ڵام دیسان زۆرینه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه كه رێژه‌یان گه‌یشته (65.6%) پێیان وابوو كه هه‌ڵوێستى كوردستانیش لاواز بوو به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆردوومانه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه بیزارییه‌ك و دڵته‌نگییه‌كى جه‌ماوه‌ریى هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆردوومانه كه ته‌نها بریتى بوونه له ده‌ركردنى به‌یاننامه‌ى چه‌ند ووشه‌یى و جووڵانه‌وه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى شه‌رمنه‌وه!!.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان به باشى له ره‌وشى ئابوورى وڵاته‌كه‌ى ده‌گات و به شێوه‌یه‌كى كوێرانه په‌یوه‌ندى نێوان سیاسه‌ت و ئابوورى دروست ناكات، بۆیه‌ش (58.7%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه دژى بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى كۆمپانیا ئێرانى و توركییه‌كان بوو وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دژى بۆردوومان كردنى ئه‌م دوو وڵاته بۆ سنووره‌كانى كوردستان، دیاره هۆى ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شه‌قامى كوردستان له‌و باوه‌ڕه دایه كه هه‌نگاوێكى له‌م چه‌شنه كاریگه‌ریى نێگه‌تیڤى خۆى ده‌بیت بۆ سه‌ر ئابووریى كوردستان و له هه‌مان كاتیش دا ئامانجه سیاسییه‌كانى خۆى جێبه‌جێ ناكات، بۆیه‌ش (62.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه ده‌ركردنى كۆمپانیا ئێرانى و توركییه‌كان له كوردستان هیچ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌وتۆى نابیت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌و دوو وڵاته و دیسان ناچاریشیان ناكات بۆردوومانى خۆیان بۆ سنووره‌كانى كوردستان رابگرن.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان به‌سه‌ر دوو هه‌ڵوێست دا به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامبوونى ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانى (PKK) و (PJK) دابه‌ش بووه، بۆیه‌ش (45.3%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه پێویسته ئه‌و دوو پارته كوردییه ئۆپه‌ڕاسیۆنه له‌شكه‌رییه‌كانى خۆیان راگرن و په‌نا بۆ گفتوگۆ و رێگه دیبلۆماته‌كان و خه‌باتى ئاشتیانه ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سڤیل له بۆردوومانى ئێران و توركیا بپارێزن، كه‌چى (42.4)ى به‌شداربووان پێیان وابوو كه نابیت ئه‌و دوو پارته بڕیارێكى له‌م چه‌شنه وه‌رگرن، دیاره هۆى پاڵپشتى كردنى خه‌ڵكانێك له بیرۆكه‌ى به‌رده‌وامبوونى خه‌باتى چه‌كدار له لایه‌ن ئه‌و دوو پارته‌وه بۆ نه‌بوونى باوه‌ڕى و متمانه به لایه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه‌ش (49.7%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه ئێران و توركیا بۆردوومانى خۆیان بۆ سنووره‌كانى كوردستان راناگرن مه‌گه‌ر ئه‌و دوو پارته چه‌كى خۆیانیش دانێن، كه‌چى (42.4%)ى به‌شداربووان پێیان وابوو كه ئێران وتوركیا ئه‌و بۆردوومانه راده‌گرن گه‌ر هات و ئه‌و دوو پارته رێگاى خه‌باتى ئاشتییان گرته‌به‌ر.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان چاك ده‌زانیت كه زۆر جار سیاسه‌ت پێویستى به گۆڕینى شێوه‌ى خه‌بات هه‌یه، بۆیه‌ش (46.8%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو كه ژماره‌ى لایه‌نگرانى (PKK) و (PJK) كه‌م نابێته‌وه گه‌ر هات و بیریان له دانانى چه‌كییان كرد و رێگاى خه‌باتى ئاشتییانه‌یان گرته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه شه‌قامى كوردستان چاك ده‌زانیت چ په‌یوه‌ندییه‌كى پته‌و له نێوان ئه‌و دوو پارته و بگره هه‌موو پارته‌كانى كورستان و لایه‌نگرانیان دا هه‌یه و ئه‌وها به ئاسانى ئه‌م په‌یوه‌ندییه لاواز ناكرێت به هۆى بڕیارى چه‌ك دانانى هه‌ر پارتێك بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیى و هه‌ڵبژاردنى رێگاى گفتوگۆ و خه‌باتى ئاشتییانه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه مێژووى ئه‌وه‌مان بۆ دیار ده‌كات كه زۆر جار رێژه‌ى جه‌ماوه‌ر بوونى هندێك پارت به‌رز بۆته‌وه كاتێك بڕیارى داوه رێگاى گفتوگۆ و خه‌باتى ئاشتیانه بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه گه‌لى كورد خاوه‌ن گیانێكى ئاشتیخوازانه‌ى به‌رزه به ته‌نیشت ئه‌و گیانه جه‌نگاوه‌ر و خه‌باتگێركه‌ى خۆى كه هه‌رگیز نمونه‌یه‌كى به‌رز و باڵا بووه بۆ دلێرى و قوربانى دان و خۆڕاگریى.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستان به چاوێكى زۆر گه‌وره و به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشاى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى نه‌ته‌وى و سومبولێكى خه‌باتگێریى ده‌خوێنیته‌وه و پێى وایه كه ئه‌و وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كى خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو جه‌ماوه‌ر و مێژوویه گه‌وره‌تره له هه‌ر حزبێكى كوردستانى چه‌ند فراوان و خاوه‌ن لایه‌نگریش بیت، بۆیه‌ش (73.3%)ێ به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وابوو سه‌رۆك بارزانى ده‌توانیت رۆڵێكى كاریگه‌ر بگێریت له بوارى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان دا له پێناوى پاراستنى هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك له مه‌ینه‌ته‌كانى جه‌نگ و بۆردوومان.