له (5/5/2009) په‌ڕله‌مانى كوردستان دانیشتنى ئاسایى خۆى به‌ست كه بۆ ده‌ست نیشان كردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌ڕله‌مانى له هه‌رێم دا ته‌رخان كرابوو، له‌و دانیشتنه دا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى رۆژى (25/7/2009) ده‌ستنیشانى كرد بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌ڕله‌مانى كوردستان كه له (111) كورسى پێك دێت، له نێویان دا (5) كورسى تایبه‌ته به مه‌سیحییه‌كان و (5) كورسى دیكه تایبه‌ته به توركومانه‌كان و (1) كورسیش تایبه‌ته به ئه‌رمه‌نه‌كان.
له په‌یڤى خۆى دا كه له‌و دانیشتنه دا پێشكه‌شى كرد؛ سه‌رۆك بارزانى داواى له هه‌موو گه‌لى كوردستانى كرد كه به شێوه‌یه‌كى راسته‌قینه و ئاكتیڤانه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا بكه‌ن، هه‌روه‌ها داواى له هه‌موو قه‌واره سیاسییه‌كانى كرد كه به‌شدار بن وپێگیر بن به سه‌رخستنى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه كه رۆژى ئه‌نجام دانیان به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست نیشان كراوه.
سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى داواى كرد كه پێویسته زه‌مینه‌یه‌كى پڕ له ئازادى و پاكى و بێگه‌ردى فه‌راهه‌م بكرێت بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنێكى راسته‌قینه، داواشى كرد كه مزگه‌وت و شوێنه پیرۆزه‌كان به مه‌به‌ستى ریكلامى هه‌ڵبژاردنه‌كان به كار نه‌هێنرێن.
هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه كه تایبه‌تن به په‌ڕله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى هه‌رێمیش له خۆ ده‌گرن، به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌ردانى كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ولێرى كرد و خۆى بۆ خولێكى دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى پاڵاوت و كاندیدى كرد، ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌ى كه چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش هه‌ن ركابه‌ریى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌ون.
حكوومه‌تى فیدرالى له به‌غداد له لایه‌ن خۆیه‌وه بودجه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ى په‌سند كردبوو كه ده‌گاته (39) ملیون دولار، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌سند كرد پاش ئه‌وه‌ى له لایه‌ن په‌ڕله‌مانى كوردستانه‌وه بڕیار درا بوو، ئه‌م یاسایه‌ش سیستمى لیستى داخراوى په‌سند كرد و به پێى ئه‌م یاسایه كوردستان هه‌مووى یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه، هه‌روه‌ها به پێى ئه‌م یاسایه رێژه‌ى (30%) له كۆى ژماره‌ى ده‌رچووان بۆ ئافره‌تان ته‌رخان و كۆته كراوه.
چاودێرانى بارى كوردستانى به ئاشكه‌را ده‌بینن كه ئاماده‌باشییه‌كى پته‌و ده‌كرێت له پێناوى چوونه نێو ركابه‌رییه‌كى توند و گه‌رم و گوڕ دا، ئه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ش له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشتر جودا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جاره به یه‌ك لیستى هاوپه‌یمانیى ناكرێن، به‌ڵكو ئه‌م جاره ژماره‌یه‌كى زۆرى لیسته‌كان به شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنانه دا ده‌كه‌ن، له‌م بواره‌ش دا (22) قه‌واره‌ى سیاسى دیكه هاتنه نێو بازنه‌ى ركابه‌رى بێجگه له (20) قه‌واره‌ى دیكه‌ى سیاسى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو دا تۆمار كرا بوون.
یه‌كه‌م هاوپه‌یمانیش كه به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى راگه‌ێندرا ئه‌و هاوپه‌یمانییه بوو كه له نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان دا به‌سترا بوو و له میانه‌ى پرێس كونفرانسێك دا له رۆژى (3/5/2009) له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك تاله‌بانى و بارزانى ئاشكه‌را كرا.
دیاره لیستى (گوڕان) یش كه هه‌ڵقوڵاوى جه‌رگه‌ى یه‌كێتى نشتیمانى كوردستانه و جێگرى پێشووى سكرتێرى یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان (نه‌وشێروان موسته‌فا) سه‌ركێشى ده‌كات ئاماده‌باشى خۆى كردووه بۆ به‌شدارى كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا وه‌كو لیستێكى سه‌ربه‌خۆ و ركابه‌ر، ئه‌م لیته‌ش خاوه‌ن گوتارێكى ره‌خنه‌گرانه‌یه بۆ ره‌وشى كارگێرى له هه‌رێمى كوردستان دا.
هه‌روه‌ها لیستى (چوار حزبه‌كه) ش هه‌یه كه له: (یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ى ئیسلامى، پارتى سۆشیالستى كوردستان، حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان) پێك دێت، له لایه‌كى دیكه‌وه دان وستاندن له ئارا دا یه بۆ پێك هێنانى هاوپه‌یمانییه‌كى چه‌پڕه‌وى دیمو‌كراتى له نێوان پارتى كۆمۆنیستى كوردستان و كۆمه‌ڵێك پارت و كه‌سایه‌تى چه‌پڕه‌و و خاوه‌ن دیدێكى كۆمه‌ڵایه‌تى و دیمو‌كراتى.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م دیمه‌نه‌ش دا دوو دڵى هاوڵاتییان شتێكى ره‌وا و نۆڕماڵه له توندى ركابه‌رى له نێوان لیسته‌كان دا له سه‌ر ده‌نگى (2.5) ملیۆن ده‌نگده‌ر كه له كوردستان دا ناو نووس كراون.
له‌م راپرسییه دا كه هه‌وڵمان داوه به بێ لایه‌نى و به شێوه‌یه‌كى زانستى ئه‌نجامى بده‌ین، كه (1000) هه‌زار كه‌س له هه‌موو ته‌مه‌نێك و چین و ئایین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كورد، توركمان، كلدوئاشوورى، عه‌ره‌ب و ئه‌وانى دیكه) و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز له هه‌ر (5) پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى، كه‌ركووك، دهۆك و مووسل) به‌شدارییان تیایدا كردووه، هه‌وڵمان داوه راى شه‌قامى كورستانى بخۆێنینه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه داهاتووه‌كانى كوردستان كه هێشتا مایه‌ى ورووژاندنى كۆمه‌ڵێك پرسیارن و پێشبینى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت كه ببن به مایه‌ى گۆڕانكارى گه‌وره، وه‌كوو هه‌وڵێكى رژد له لایه‌ن ئێمه‌وه بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى ئه‌م رایه و ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ى له پشته‌وه‌ى ده‌وه‌ستن.
01- ئایا به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌ڕله‌مانى كوردستان دا ده‌كه‌ى؟
به‌ڵێ: 68.8%
نه‌خێر: 25.3%
نازانم: 05.9%
02- ئایا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌ڕله‌مانى كوردستان دیموكراسى ده‌بن؟
به‌ڵێ: 21.1%
نه‌خێر: 19.8%
نازانم: 59.1%
03- ئایا هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاره‌كانى ساخته و هه‌ڕه‌شه كردن له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؟
به‌ڵێ: 49.2%
نه‌خێر: 19.6%
نازانم: 31.2%
04- ئایا هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى پێویستییان به په‌نا بردن هه‌یه بۆ كاره‌كانى ساخته و هه‌ڕه‌شه كردن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست بهێنن؟
به‌ڵێ: 49.3%
نه‌خێر: 40.1%
نازانم: 10.6%
05- ئایا كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێى ده‌كرێت كونترۆلى كاره‌كان بكات له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؟
به‌ڵێ: 28.1%
نه‌خێر: 57.4%
نازانم: 14.5%
06- ئایا هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا هاوكار ده‌بن له گه‌ڵ كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا؟
به‌ڵێ: 30.4%
نه‌خێر: 55.2%
نازانم: 14.4%
07- ئایا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش وه‌خته یه‌كلاكراونه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لیستى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى؟
به‌ڵێ: 64.7%
نه‌خێر: 23.5%
نازانم: 11.8%
08- ئایا بۆ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان باشتر بوو به ته‌نیا خۆى كاندید بكات؟
به‌ڵێ: 35.2%
نه‌خێر: 62.7%
نازانم: 02.1%
09- ئایا بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باشتر بوو به ته‌نیا خۆى كاندید بكات؟
به‌ڵێ: 64.6%
نه‌خێر: 31.5%
نازانم: 03.9%
10- ئایا لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانى دیكه ده‌توانن ركابه‌رى هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى بكه‌ن؟
به‌ڵێ: 41.2%
نه‌خێر: 53.2%
نازانم: 05.6%
11- ئایا لیستى (گۆڕان) ركابه‌رێكى به هێز و راسته‌قینه‌یه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى؟
به‌ڵێ: 50.9%
نه‌خێر: 47.2%
نازانم: 01.9%
12- ئایا لیستى (چوار حزبه‌كه) ركابه‌رێكى به هێز و راسته‌قینه‌یه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى؟
به‌ڵێ: 45.1%
نه‌خێر: 53.1%
نازانم: 01.8%
13- ئایا سه‌رۆك بارزانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دا؟
به‌ڵێ: 82.1%
نه‌خێر: 15.8%
نازانم: 02.1%
14- ئایا هیچ كاندیدێك هه‌یه ركابه‌رى له گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى دا بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دا؟
به‌ڵێ: 09.8%
نه‌خێر: 72.5%
نازانم: 17.7%
15- ئایا ئه‌نجام دانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ شتێك له ژیانت ده‌گۆڕیت؟
به‌ڵێ: 20.5%
نه‌خێر: 56.2%
نازانم: 23.3%
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه رێژه‌یه‌كى به‌رز كه گه‌یشته (68.8%) له ده‌نگده‌رانى كوردستان بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه كه به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى كوردستان دا بكه‌ن، ئه‌م چه‌نده‌ش هه‌میشه پێوه‌رێك بووه بۆ ده‌سنیشان كردنى سه‌ركه‌وتنى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له سه‌رانسه‌رى جیهان دا، ئیتر چه‌ندى رێژه‌ى به‌شدارى بوون به‌رز بیت ئه‌ونده ئه‌نجامه‌كان نزیكترن له ره‌وایى و ده‌بێته مایه‌ى دان پێ دانى كۆمه‌ڵگاى نێو ده‌وڵه‌تى به‌و هه‌ڵبژاردنانه و ئه‌نجامه‌كانیان.
به‌ڵام زۆربه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه كه رێژه‌یان گه‌یشته (59.1%) نایتوانى هه‌ڵویستى خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌وداى دیموكراسى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه؛ بۆیه به ( نازانم) و‌ڵامیان داوه، دیاره ئه‌گه‌رى دوودڵى ئه‌م رێژه‌یه زۆره‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئه‌وان كه به پێى ئه‌م راپرسییه ده‌گاته (49.2%) پێیان وایه كه هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى له كوردستان دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كاره‌كانى ساخته و هه‌ڕه‌شه كردن له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، ئه‌وه‌ش واى كردووه كه رێژه‌یه‌كى به‌رزى خه‌ڵك بڕوایان به دیموكراسى بوونى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه نه‌بیت، چونكه هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى له كوردستان دا و سه‌ره‌ڕاى باڵا ده‌ستییان له كۆنترۆڵ كردنى زۆربه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و په‌ڕله‌مان و به پێى بۆچوونى (49.3%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێویستییان به په‌نا بردن هه‌یه بۆ كاره‌كانى ساخته و هه‌ڕه‌شه كردن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌ڕله‌مان به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستانى بڕوایه‌كى پته‌و به توانا شیانه‌كانى كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه، بۆیه‌ش (57.4%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ئه‌م كۆمۆسیونه نا توانیت كونترۆلى كاره‌كان بكات له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، دیاره ئه‌گه‌رى ئه‌م چه‌نده‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه (55.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا یه كه هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى له كاتى ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا هاوكار نابن له گه‌ڵ كۆمۆسیونى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان دا، بۆیه‌ش ئه‌م كۆمۆسیونه ده‌كه‌وێته نێو ره‌وشێكى نا نۆڕماڵ كه ده‌بێته هۆى له ده‌ست دانى كۆنترۆل كردنى پڕۆسه‌ى چاودێرى كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى و رێگه گرتن له كاره‌كانى ساخته، بۆیه‌ش رێه‌یه‌كى به‌رزى به‌ئداربووانى ئه‌م راپرسییه كه گه‌یشته (64.7%) پێیان وا بوو كه له چێر ئه‌م ره‌وشه دا ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش وه‌خته یه‌كلاكراونه‌ته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لیستى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى له كوردستان دا.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستانى به یه‌ك چاو ته‌ماشاى هه‌ردوو لایه‌نى هاوپه‌یمانى كوردستان ناكات كه به پێى رێككه‌وتنى ساراتیژى نێوانیان دا به یه‌ك لیست به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنانه دا ده‌كه‌ن، بۆیه‌ش ئه‌م شه‌قامه پێى وایه كه یه‌كێتى نیشتامنى كوردستان (براوه‌ى گه‌وره‌تر)ه له‌م هاوپه‌یمانییه، بۆیه‌ش (62.7%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانى زۆرى ده‌دۆڕاند ئه‌گه‌ر بڕیارى ئه‌وه‌ى دابا كه به لیستى ته‌نیا به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنانه دا بكات، له لایه‌كى دیكه‌وه شه‌قامى كوردستانى و به رێژه‌ى (64.6%) پێى وایه كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆرى به ده‌ست ده‌هێنا ئه‌گه‌ر بڕیارى ئه‌وه‌ى دابا كه به لیستێكى ته‌نیا به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنانه دا بكات، دیاره ئه‌و هه‌موو كێشه‌ى له‌م دووایه دا كه تووشى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ببوو و بۆ به ئه‌گه‌ر و مایه‌ى ده‌رچوونى ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده دێرینه‌كانى ئه‌م پارتییه له نێو ریزه‌كانى دا و بڕیارى ئه‌وان به دانانى لیستێكى جودا و سه‌ربه‌خۆ به ناوى (گۆڕان) بۆ به‌شدارى كردن له نێو ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه دا؛ ئه‌مانه هه‌موویان بوون به مایه‌ى ئه‌وه‌ى كه شه‌قامى كوردستان پێى وا بیت كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌م ره‌وشه ناله‌بارى خۆى زۆرى قازانجه كه به یه‌ك لیست له گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌و هه‌موو ئارامى سه‌ركردایه‌تییه مێژووییه‌كه‌ى و رێك و پێكى ستراكتۆرى سیاسى و حزبییه‌كه‌یه‌وه به‌شدارى له‌م هه‌ڵبژاردنانه دا بكات، بۆیه‌ش زۆر له چاودێرانى سیاسى به كومانن له به‌رده‌وام بوونى ئه‌م هاوپه‌یمانییه له ئاینده دا چونكه به پێى بۆچوونى ئه‌م چاودێرانه ئێستا ئه‌م هاوپه‌یمانییه له نێوان دوو لایه‌نى نا به‌رامبه‌رن.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستانى پێى وایه كه لیسته‌كانى دیكه ناتوانن ركابه‌رى لیستى هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كى له كوردستان دا بكه‌ن، بۆیه‌ش (53.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه لیست و هاوپه‌یمانییه‌كانى دیكه ناتوانن به شێوه‌یه‌كى ئاكتیڤ و گه‌وره و توند ركابه‌رى هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى بكه‌ن، به‌ڵام له لایه‌كى دیكه‌وه (50.9%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان بو كه لیستى (گۆڕان) كه له لایه‌ن سه‌ركرده‌ى ده‌رچوو له یه‌كێتى نشتمانى كوردستان (نه‌وشێروان موسته‌فا) وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت ده‌توانیت ركابه‌رێكى به هێز و راسته‌قینه‌یه به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانیى هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى دا بكات، كه‌چى (53.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه (لیستى چوار پارته‌كه) نا‌توانیت ئه‌م ركابه‌رییه بكات.
ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌ى دووپات كردووه كه شه‌قامى كوردستان بڕوایه‌كى پته‌وى به‌وه هه‌یه كه سه‌رۆك بارزانى زۆرینه‌ى ده‌نگ له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دا كه هاوكات له گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رڵه‌مانى دا ئه‌نجام ده‌درێن به ده‌ست ده‌هێنیت، بۆیه‌ش (82.1%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه سه‌رۆك بارزانى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنیت له هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى دا، دیاره هه‌بوونى ئه‌م رێژه‌یه گه‌وره‌یه‌ش هه‌ڵقوڵاوى دیدێكى ریالیستییه كه مێژووى ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه و ژماره زۆره‌ى لایه‌نگرانى و هێزى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لایه‌نگرى سه‌رۆك جه‌لال تاله‌بانى و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌ر چاو ده‌گریت، بۆیه‌ش (72.5%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا یه كه هیچ كاندیدێك نییه ركابه‌رى له گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى دا بكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م سه‌رۆكایه‌تییه دا كه دیاره ئه‌م جاره‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌بیت به پێى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م راپرسییه.
ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م راپرسییه ئه‌وه‌یان ئاشكه‌را كرد كه شه‌قامى كوردستانى له ره‌وشێكى دووڵى و بڕوا نه‌بوون به‌م هه‌ڵبژاردنانه و ئه‌نجامه‌كانیان دا ده‌ژیت، بۆیه‌ش (56.2%)ى به‌شداربووانى ئه‌م راپرسییه پێیان وا بوو كه ئه‌نجام دانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ شتێك له ژیانیان ناگۆڕیت!! ئه‌مه‌ش شتێكى خه‌مناكه كه ئه‌م رێژه به‌رزه له هاوڵاتییان پێى وا بیت كه ئه‌نجام دانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه هیچ شتێك له ئاست ژیانیان ناگۆڕیت، ئه‌مه‌ش ده‌رچووان و سه‌ركه‌وتووه‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌خاته ژێر پابه‌ند بوونێكى مۆڕالى كه پێویسته به پێى ئه‌م پابه‌ند بوونه ژیانى هاوڵاتییان ببێته جێگاى رێزگرتن و بایه‌خ دانێكى گه‌ره‌وتر.